به‌به‌ڵگه‌وه.. بڕیاره تاكڕهوهكانى عه‌بادى نیگه‌رانى لێده‌كه‌وێته‌وه
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، له 7ى حوزه‌یرانى 2016 بڕیاریدا به دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و سه‌رۆكى تۆڕی میدیای عێراقی، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى بانكه‌كانى: بازرگانى، پیشه‌سازى، رافیده‌ین، كشتو‌كاڵى، خانووبه‌ره و ره‌شید، راسته‌وخۆ دواى ئه‌و بڕیاره، كه‌سانى دیكه‌ى به "وةكالةت" له شوێنى دوورخراوه‌كان، دانران.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دامه‌زراندنانه‌دا، سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نووسراوێك ئاڕاسته‌ى عه‌بادى ده‌كات و تیایدا ره‌خنه له بڕیاره‌كانى ده‌گرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا به‌پێویستى ده‌زانێت ئه‌و خاڵانه له‌به‌رچاو بگیرێت كه له‌باره‌ى چاكسازییه‌وه رێكه‌وتنیان له‌سه‌ركراوه، له‌وانه‌ش كۆتاییهێنان به دۆسێه‌ى دامه‌زرانى بریكار، ده‌شڵێت ناكرێت دامه‌زراندنى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى و سه‌رۆكى تۆڕى میدیا عێراق به بێ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت".
باسنيوز
