" په‌كه‌كه هیچ كاتێك نه‌یویستووه پرسی چاره‌سه‌ری گیانی به‌به‌ردابێته‌وه"
سه‌لفی كه به‌رده‌وام ئه‌و گوتارانه‌ی ده‌ینوسێت زانیاری له كه‌سه باڵاكانی ناو ئاكپارتی و حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت، له گوتاری ئه‌مڕۆیدا له رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت) پێی وایه كه په‌كه‌كه هیچ كاتێك نه‌یویستووه پرسی چاره‌سه‌ری گیانی به به‌ردا بێته‌وه، به‌ڵكو نییه‌تی شه‌ڕی باڵاده‌ستتر بووه.
ئه‌و باس له رێژه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئاكپارتی ده‌كات و پێی وایه كه 26%ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری پێی باشه پرسی چاره‌سه‌ری دووباره گیانی به‌به‌ردا بێته‌وه. ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو زۆر كه‌مه، چونكه به‌ر له به‌رپابوونی شه‌ڕ 78%ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئاكپارتی له‌گه‌ڵ پرسی چاره‌سه‌ری بوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌را چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا، ئیدی خه‌ڵك پرسی چاره‌سه‌ری وه‌لا ناوه.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌و زانیارییه‌یش ئاشكرا ده‌كات به‌وه‌ی راسته عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا پشتگوێی نه‌خستوه و له ئیمیڕالی سه‌ردانی كردوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، سه‌لفی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ماوه‌یه‌كی زۆره چه‌ند لایه‌نێكی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه پرسی چاره‌سه‌ری دووباره گیانی به‌به‌دا بێته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ ئه‌مه‌ریكا داوای كرد كه په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت و دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوكۆ.
هه‌روه‌ها كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌را له په‌یامێكدا داوای كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌كه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و شه‌رعییه‌تی دانوساندن فه‌رامۆش نه‌كه‌ن.
سه‌لفی په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی هیچ په‌یامێكی نه‌داوه‌ته‌وه بۆ دانوستاندن، به‌ڵكو هه‌موو تیشكی په‌كه‌كه له‌سه‌ر رۆژئاوایه و ده‌یه‌وێت له‌وێ قورسایی خۆی به هێز بكات و نییه‌تی نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
باسنيوز
