هێزی هاوپەیمانان: 23 هەزار پێشمەرگە و سهربازی عێراق ڕاهێنانیان پێکراوە
کریس گارڤەر، گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانان لە دژی داعش، ڕایگەیاند لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا 23 هەزار و 400 کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە و سهربازی سوپای عێراق، لەلایەن ڕاهێنەرانی هێزی هاوپەیمانانەوە ڕاهێنانی سەربازییان پێکراوە لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتووی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەت چەکی دژەتانک.
سەرچاوەکە ئەوەشی گوت، کە ئەو ڕاهێنانانە لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاپەیمانانی بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق لە شەڕی دژ بە داعش، ئەنجام دراوە.
KDP
