سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕانو یەكێتی بەسەرۆكایەتی نەوشیروان و د.بەرهەم كۆبوونەوەو چەند بڕیارێكی نوێیان دا
محەمەد تۆفیق رەحیم ئەندامی سەركردایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆرانو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە پێگەی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە كە لە كۆبونەوەكەی نێوان گۆڕانو یەكێتی باس لە زۆربەی خاڵەكانی رێككەوتنە هاوبەشەكە كرا كە 25 خاڵن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردوە كە لەكۆبوونەوەكەیاندا جەخت لەوەكراوەتەوە كە دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ ئەوەی بژێویو بارودۆخی داراییو قەیرانی دارایی كە خەڵكی توشی ناخۆشیو نەهامەتییەكی زۆر كردوە بەپەلە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
محەمەد تۆفیق رەحیم رونیدەكاتەوە كە ئەو لیژنە هاوبەشانەی لەنێوان گۆڕانو یەكێتی دروستكراون بەشێكیان كاتینو بەشێكیشیان هەمیشەین، كە بەوتەی خۆی مەبەست لە دروستكردنی سەركردایەتی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی نێوان گۆرانو یەكێتیە كە ئیمزایان كردوە.
هەروەها ئەندامەكەی سەركردایەتیە هاوبەشە ئەوەشی خستەڕوو كە سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكەن بۆ ئەوەی ئەگەر لایەنەكان بۆچونێكیان هەبو لەبارەی رێنەكەوە گوێیان بۆ بگرن، ئەگەر پرسیارێكیشیان هەبو وڵامیان بدەنەوە.
دوێنێ سێ شەممە سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕانو یەكێتی بەسەرۆكایەتی نەوشیروان مستەفاو بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەو تیایدا چەند بڕیارێكی نوێیان لەبارەی كاری داهاتوویان داوە.
رۆژانەهەوال
