بڕیاری لهسێدارهدان بۆ دوو گهنجی ههولێر دهرچوو
دوای ئەوەی لە رۆژی 16-7-2015 لە شارۆچكەی خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر دوو گەنج بەناوەكانی (ك،ر) و (د،ئ) هاوژینی پێشمەرگەیەك بەناوی (ئەنوار ئەحمەد) دەخنكێنن، رۆژی سێشەممە 14-6-2016 لە دادگای هەولێر فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو.
زیاد نەعمەت، هاوژینی ژنە كوژراوەكە خەڵكی گوندی ووردەكەی سەر بەشارۆچكەی حەمدانیەیە رایگەیاند "ئەو دوو گەنجە دراوسێیان بوون لەسەر چەند مسقاڵ زێڕێک كە بایی 400هەزار دینار دەبێت هاوژینەكەیان بە گوریسێك خنكاندووە".
گوتیشی "ئەو رۆژی خنكاندبوویان من لە دەوام بوو، بەداخەوە بۆ زێڕێكی كەم خنكاندبوویان، بەڵام سوپاس بۆ خوا بەسزای خۆیان گەیشتن".
لەدوایین رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی2015 كە دەكاتە رۆژی 16-7-2015 لە شارۆچكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دوو گەنج هاوژینی پێشمەرگەیەك بەناوی (ئەنوار ئەحمەد) دەخنكێن، بەڵام دوای پێنج مانگ و دروست لەرۆژی 16-12-2015 ئەو دوو گەنجە بە تۆمەتی كوشتنی (ئەنوار ئەحمەد) دەستگیر دەكرێن و دوای دانان بە تاوانەكەیان لە دادگای هەولێر فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو.
