مەخموور.. پێشمەرگە وەک هێزی پشتیوان یارمەتی سوپای عێراق دەدات

 مەخموور.. پێشمەرگە وەک هێزی پشتیوان یارمەتی سوپای عێراق دەدات
جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر دەڵێ، ئەم نیوەڕۆیە سوپای عێراق هێرشی کردە سەر گوندی نەسر و، چووەتە ناو گوندەكەوە.

عەمید (سەردار مورتكە) ڕاگەیاند: "چەند ڕۆژێكە هێرشی سوپای عێراق بۆ گرتنەوەی چەند گوندێك دستی پێكردووە لە سنوری میحوەری گوێڕ مەخموور، بەڵام ئەم نیوەڕۆیە هێرشەكان بۆ سەر گوندی نەسر چڕ كراونەتەوە و چوونەتە ناو گوندەكەوە، بەڵام هێشتان شەڕی لێ بەردەوامە." ڕایشیگەیاند: "گوندی حاجیعەلی لە دوێنێوە سوپای عێراقی لێیە، بەڵام هێشتا شەڕی لێ گەرمە."

جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر ئاماژەیشی دا: "هێزێ پێشەرگە وەكو هێزێكی پشتوان لەو شڕەدا بەشدارە؛ لە كاتی پێویستی و نەبوونی كەرەستەی پێویست هاوكاری سوپای عێراق دەكات بۆ گرتنەوی ئەو گوندانە و دوورخستنەوەی تیرۆریستان."
Top