هاووڵاتیان: "پەکەکە لە ڕۆژئاواى كوردستان ناپاكیان لە كورد كرد..شەڕی بەوەکالەت بۆ رژێمی ئەسەد دەکەن"

 هاووڵاتیان:
هاووڵاتیانى كوردستان ده‌ڵێن پەکەکە لە ڕۆژئاواى كوردستان ناپاكیان لە كورد كرد؛ ناوچەكەیان بە مامەڵە لە موخابەراتی سووریا وەرگرت، بەبێ ئەوەی فیشەكێك بتەقێنن؛ لە ڕۆژئاوا شۆڕشیان نەكرد، بەڵكو ڕۆژئاوایان بە كرێ لە ڕژێم وەرگرت و خۆیان بەسەردا سەپاند و، بوونەتە‌ جاشی ئه‌سه‌د و دژی سه‌ربه‌خۆییی كوردن.



(كامه‌ران ئه‌حمه‌د) له‌ پارێزگاى دهۆكەوە بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پەکەکە لە ڕۆژئاواى كوردستان (سووریا) ناپاكییان لە كورد كرد، ناوچەكەیان بە مامەڵە لە موخابەراتی سووریا وەرگرت؛ بەبێ ئەوەی یەك فیشەك بتەقێنن، لە ڕۆژئاوا شۆڕشیان نەكرد بەڵكو ڕۆژئاوایان بە كرێ لە ڕژێم وەرگرت و خۆیان بەسەردا سەپاند، خەڵكی تێكۆشەریان تیرۆر كرد، حزبەكانیان دەركرد و دەستیان بە سەركوتكاری و تۆقاندن كرد."



(كامه‌ران) ڕاشیگه‌یاند: "پەکەکە سیسته‌مى خوێندنى منداڵەكانیان پڕ كرد لە بیری ماركسی و ئاپۆیی، ئێستا خەڵکی ڕۆژئاوا نەک لە ترسی داعش بەڵكو لەبەر پەكەكە، ناوچەکە چۆڵ دەكەن؛ خەڵك ڕوویان لە توركیا و ئەوروپا و هەرێم كردووە، بگره‌ په‌كه‌كه‌ خەیانەتیان لە ڕێككەوتنی 'هەولێر یەك و دوو و دهۆك'یش كرد."


(مه‌سعوود شه‌ره‌فانى) لە شارى دهۆكه‌وە وای‌ بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان گوت: "پەکەکه بویه ئەگەرێ تێكدانا ژیان و گوزه‌رانا خه‌لكێ باكورێ كوردستانێ ب هه‌مان ئه‌قلیه‌تا تیرۆرستان په‌قینا ل بازارێن باكوورێ كوردستانێ دكه‌ن دژى ئارامیا جهنشنا كوردان، دەست ز جهێ خۆ بەرداینه نەشیاینه ئێك بوستا ئاخا باكورێ كوردستانێ ئازاد بكەن لێ خو ب چەندین پیلانێت شیعەگەریا عیراقێ و ئیرانێ ڕێك د ئیخن بۆ دژاتیا دەولەتا كوردى ل باشوورێ كوردستانێ دە."



(شه‌ره‌فانى) ڕاشیگه‌یاند: "سیاسه تا پەکەكێ و په‌یه‌دێ بەنده ب سیاسەتا ڕژێما (بەشار ئەسه‌د) و(حەشدا شەعبى) دژى (سه‌رۆك بارزانى)یه‌ .هه‌مى دزانین ئەگەرچه نابێ سه‌روكێ هەرێما كوردستانێ نه‌با چ جارا پیڤاژوا ئاشتیێ ل توركیا نەدهاته ئیمزا كرن؛ بلا پەكەكه باش بزانیت ئەگەر (سەرۆك بارزانى) نەبیت نوكه ژى ل شنگال و هەر جهەکێ باكوورێ كوردستاتێ دێ باره‌گا و جهێن وان كه نه ئارمانجێت خۆیت ئاسمانى بۆ ژناف برنا وان."



(ئه‌حمه‌د گلى) لە ‌گه‌رمیانەوە به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى گوت: "وه‌ك ئاشكرایه لای هه‌موان (سالح مسلیم) و داروده‌سته‌كه‌ی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د شەڕ ده‌كه‌ن و بوونەتە‌ جاشی ئه‌سه‌د و دژی سه‌ربه‌خۆییی كوردن و به‌پێی ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و‌ ئه‌سه‌د ناوچه‌ كوردنشینه‌كانیان پاراستووه‌ بۆ حزبی به‌عسی سووریا."



(ئه‌حمه‌د) گوتیشى: "جەنابی (سەرۆک بارزانی) زۆر هەوڵی دا هەتا ئاشتیی لە کوردستانی تورکیا بەرقەرار کرد، بەڵام پەکەکە بە فەرمانی ئەم و ئەو، لەباری برد."



(به‌ختیار گۆران) له ‌شارى هه‌ولێرەوە بە ماڵپەڕی فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانی گوت: "پەکەکە دەبێ بزانێ لە ڕۆژئاواى کوردستاندا کە نوێنەرایەتیى خەباتى گەلی کوردی پێ ناکرێت؛ بەو سیاسەتە تاکڕەوانەى پەکەکە و دابڕینی ناوچەکانی هەرێمى کوردستان خزمەت بە دۆزى میللەتی کوردستان ناکات؛ پەکەکە دەبێ واز لە سیاسەتی خۆسەپاندن بێنێت و هێزەکانیان بکشێننەوە بۆ شوێنی خۆیان؛ لەوانەیه‌ لەوێ زۆر پێویستتر بن لەوەى هێزەکانیان بنێرنە ئەو‌ هەرێمی کوردستانەی پیشمەرگە بە خوێن پاراستوویەتی."








KDP
Top