لیوای هەولێری سوپای عێراق گوندێکی مەخموور رزگار دەکاتەوە

لیوای هەولێری سوپای عێراق گوندێکی مەخموور رزگار دەکاتەوە
لیوای هەولێری سوپای عێراق هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی توندڕەوی داعش و گوندێک رزگار دەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە لیوای 91ـی فیرقەی 15ـی سوپای عێراق راگەیاند، کە رۆژی سێشەممە 14ـی حوزەیرانی 2016، هێزەکانی لیواکانی 91 و 71ـی فیرقەی 15سوپای عێراق چوونەتە ناو گوندی نەسر لە سنووری شاری مەخموور.

بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون و پێشڕەویی سوپای عێراق بۆ رزگارکردنەوەی تەواوی گوندەکە و دەوروبەری، بەردەوامە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای شکست و هەرەسهێنانی سوپای عێراق و راکردنی فەرماندەکانی، چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباردا گرت.









باسنیوز
Top