ده‌زگای بارزانی، چالاكییه‌كانی چڕ كردووەته‌وه و سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه
ئه‌مڕۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئیماراتییەکەی خه‌لیفه بن زاید ئا‌لنهیان، كه بۆ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان پرۆژه‌ی به‌ربانگكردنه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له هه‌ڵمه‌تێكدا پریاسكه (وشكەخۆراکی) پێشكه‌شی 1200 خێزانه ئاواره‌ی عێراق له شاره‌دێی شه‌مامك له سنووری شاری هه‌ولێر ده‌كات، هاوكات له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌هه‌مانشێوه وشكه‌خۆراكیان به‌سه‌ر 1000 خێزانه هه‌ژاری شاره‌دێیه‌كه‌دا دابه‌ش كرد كه هه‌ر پریاسكه‌یه‌كی خۆراك له(برنج، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، ساوار، ئارد، دۆشاوی ته‌ماته، چا و فاسۆلیا... هتد) پێكهاتبوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆیش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا له كه‌مپی دیبه‌گه كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، جگه له دابینكردنی خێوه‌ت بۆ مانه‌وه‌یان، ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان پێشكه‌شی 915 كه‌سی تازه هه‌ڵهاتوودا كرد كه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی مه‌خموره‌وه هه‌ڵهاتبوون له كه‌مپه‌كه‌دا نیشته‌جێ كراون.
هاوكاریكردنی خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار درێژه‌ی هه‌یه و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا چالاكییه‌كانی چڕ كردووەته‌وه و سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه.
KDP
