بزاڤی ئاشتیی ناوخۆیی راگەیێندرا.. داواى پشتیوانی دهکەن
(عومەر نورەدینی) ئەندامی بزاڤی ئاشتیی ناوخۆیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی بزاڤەکە گوتی "بزاڤی ئاشتیی نێوخۆیی نیشتمانی بزاڤێکی فەلەسەفی و ھزرییە و دژی تووندڕەوییە، داوا لە ھاونیشتمانیان دەکەین پشتیوانی بکەن".
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا( نورەدینی) ئاماژەی بەوەدا " گەلی کورد دەیان ساڵە خەبات دەکات، بەڵام نەگەیشتووەتە ئامانجە نەتەوەییەکان و نەبوونی ئاشتیی نێوخۆیی ھۆکارە بۆ پەرتەوازەیی کۆمەڵگەی کوردی، ھەروەھا بەبێ رێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد ناتوانین کاربکەین بۆ ئامانجە نەتەوەییەکانمان".
ئهو ئەندامهی بزاڤی ئاشتیی ناوخۆیی دهشڵێت، گەلی کوردستان سەدان ساڵە خەبات دەکات، دەیان شۆڕشی کردووە و تا ئێستاش ھەر بەردەوامە، بەڵام بەداخەوە نەیتوانیوە بە تەواوی ئازادی بەدەست بێنێت، ھەروەھا نەیتوانیووە یەکدەنگی و یەک ستراتیژی پێویست لەنێوان خۆیاندا دروست بکەن، ھەر بۆیەش بە پارچەکراوی ماوینەتەوە"
KDP
