915 كه‌سى دی، خۆیان گه‌یانده ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه
به‌رپرسى كه‌مپى دیبه‌گه (رزگار عوبێد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دره‌نگانى دوێنێ شه‌و، 915 كه‌س كه ده‌كاته 157 خێزان، له‌ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له سنوورى گوندى حاجى عه‌لى توانیویانه خۆیان بگه‌یننه ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى مه‌خموور.
(عوبێد) گوتیشى: "لایه‌نى ئه‌منى رێكاره‌كان ده‌گرێته به‌ر و، دواتریش ئه‌و خێزانانه ڕه‌وانه‌ى كه‌مپى دیبه‌گه ده‌كرێن.
KDP
