بزاڤی ئاشتیی نێوخۆیی لە شاری هەولێر راگەیێندرا
عومەر نورەدینی، ئەندامی بزاڤی ئاشتیی نێوخۆیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە راگەیاندنی بزاڤەکە گوتی "بزاڤی ئاشتیی نێوخۆیی نیشتمانی بزاڤێکی فەلەسەفی و هزرییە و دژی تووندڕەوییە، داوا لە هاونیشتمانیان دەکەین پشتیوانی بکەن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نورەدینی ئاماژەی بەوەدا " گەلی کورد دەیان ساڵە خەبات دەکات، بەڵام نەگەیشتووەتە ئامانجە نەتەوەییەکان و نەبوونی ئاشتیی نێوخۆیی هۆکارە بۆ پەرتەوازەیی کۆمەڵگەی کوردی، هەروەها بەبێ رێکخستنەوەی نێو ماڵی كورد ناتوانین كاربكەین بۆ ئامانجە نەتەوەییەكانمان".
رووداو
