پۆلیسی هەولێر: دوای 24 رۆژ بکوژەکەی بنەسڵاوە خۆی رادەست کرد
لە راگەیەندراوێکدا، رۆژی سێشەممە 14ـی حوزەیرانی 2016 پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کە شەوی دووشەممە 13ـی حوزەیران ”تاوانبار (م.ر.ج) تەمەن (16) ساڵ خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
پێشتر لە رۆژی 20ـی ئایاری 2016، تۆمەتبار (م.ر.ج) لەسەر کێشەیەکی کارکردن، برایەکی خۆی لە شارۆچکەی بنەسڵاوە لە پارێزگای هەولێر، کوشت.
تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی 406ـی یاسای سزادان، لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو.
باسنیوز
