ڤیزای شنگن ده‌درێتە هاووڵاتییانی كوردستان
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له 26ی 4ی 2016 ده‌رچووه و كۆپییه‌كی نووسراوه‌كه‌ش ده‌ست ( ڕۆژانە ھەواڵ ) كه‌وتووه، ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، ئه‌ڵمانیا بۆ پێدانی ڤیزا چه‌ند ڕێنماییه‌كی ده‌ركردووه.
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له هه‌ولێر، به نووسراوێك كه له 23ی 4ی 2016 ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمى كوردستانى كردووه، تیایدا ڕێنمایی نوێی ده‌ركردووه بۆ پێدانی ڤیزا به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی ڕێنماییه‌كان كه ده‌ست ( ڕۆژانە ھەواڵ ) كه‌وتوون ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، له 1ی 5ی 2016 سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی بازرگانی، تایبه‌ت، تێپه‌ڕبوون و پزیشكی و چاره‌سه‌ریی پزیشكی ده‌بێت له ڕێگه‌ی كۆمپانیای (iData) پێشكه‌ش بكرێت به‌م ناونیشانه:http://iraq.idata.com.
ئه‌وه‌ش هاتووه كه ده‌تواندرێت له ڕێگه‌ی ناونیشانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه نۆره‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌ربگیرێت، كه ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیایه له هه‌ولێر به‌م ناونیشانه: www.erbil.diplo.de/ یانیش ماڵپه‌ڕی http://iraq.idata.com.tr .
له نووسراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا ئاشكرا كراوه، كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا ته‌نیا كار له‌سه‌ر داواكاریی ڤیزای دێژخایه‌نی تایبه‌ت به خوێندن و كاركردن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی خانه‌واده‌كان ده‌كات. هاوكات ئاسانكاریی سنووردار و تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كان وه‌كو: سه‌رۆكی وڵات، یان حكوومه‌ت و كاربه‌ده‌سته باڵاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوسه‌ره‌كانیان و شانده فه‌رمییه‌كان، كه له لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا یاخود ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به كاری فه‌رمی بانگێشت ده‌كرێن، هه‌ڵگرانی پاسه‌پۆرتی دیبلۆماسیش ڤیزایان پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسانه‌ش كه له لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا بانگێشت ده‌كرێن، به هه‌مان شێوه ڤیزایان ده‌درێتێ.
فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانی ڤیزا له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به ڤیزا نیشانه‌ی به‌ره‌وپێشچوونێكی گرنگه بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتر پێویست ناكات به مه‌به‌ستی وه‌رگرتن گه‌شتی ئه‌نقه‌ره بكه‌ن، هاوكات ژماره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانیش له هه‌فته‌یه‌ك زیاتر ده‌بێ.
فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌ڵمانیا تاكه وڵاتی شنگنه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جۆره‌كانی داواكاریی ڤیزا وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌شی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ به‌هێزیی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان.
ڤیزای شنگن هه‌ر27 وڵاته‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه، كه وڵاته گه‌وره‌كانی بریتین له: نه‌مسا، ئیسپانیا، سویسرا، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، پورتوگال، دانیمارك، سوید، فه‌ره‌نسا، نه‌رویج و هۆڵه‌ندا.
به‌پێی زانیارییه‌كان له دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجه‌كانی پێدانی ڤیزای شنگن بۆ هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر قورس كراون و كونسوڵخانه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپاش له كوردستان ڕێنمایی و مه‌رجه‌كانیان زۆر قورس كردووه.
رۆژانەهەواڵ
