بزانن چۆن دەزگا ئەمنیەكانی هەرێم چەندین جار لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەستیان لە داعش وەشاندووە و سەریش كەوتوونە

بزانن چۆن دەزگا ئەمنیەكانی هەرێم چەندین جار لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەستیان لە داعش وەشاندووە و سەریش كەوتوونە
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، كورد مەرجی هەیە بۆ بەشداریكردن لە رزگاركردنی شاری مووسڵ و دووپاتی كردەوە، دەزگا ئەمنیەكانی هەرێم چەندین جار لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەستیان لە داعش وەشاندووە و سەریش كەوتوونە.

عسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندووە : “سبەینێ وا دەبێتە دوو ساڵ ئەو داعشە تیرۆریستانە مووسڵیان داگیر کردووە؛ جا ئێمەی كورد بەبێ مەرج ناچینە شەڕی ڕزگاركردنەوەی ناوچەكە كوردستانییەكانی دەوروبەری مووسڵ؛ مەرجەیشمان ئەوەیە لە داهاتووی ناوچەكە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ئیدارەی شارەكە، چونكە لە ڕووی ئەمنییەوە مووسڵ مەترسییە بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان”.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دەشڵێ: “بە هۆی شەڕی مووسڵەوە سەدان‌هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوونە و هەزاران هاووڵاتییش بوونەتە قوربانی؛ داعش خۆیشی هەموو ڕۆژێ کوشتەی هەیە؛ ئیتر یان بە گوللەی پێشمەرگە بووبێ یان بە تیری فڕۆکەی هاوپەیمانان.”

عسمەت گوتیشی: “وێڕای پەیدابوونی چەندین گروپی دژبەری داعش لە ناوشاری مووسڵدا، دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان چەندین جار دەستی خۆیانیان وەشاندووە و لە ناو جەرگەی داعشاندا عەمەلیاتیان کردووە و سەركەوتووش بوونە لە پێكانی ئامانجەكەیان.”



رۆژانەهەوال
Top