مه‌خموور.. 200 کەسی هەڵاتوو لە ده‌ستى داعش خۆيان راده‌ستی پێشمه‌رگه كرد
مه‌هدی یوونس، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور به كوردستان 24 ی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه هه‌موویان خێزاندارن و زۆربه‌شیان ژن و منداڵن. فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی گوت: یه‌كێك له‌وانه له رێگه‌دا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شارى مووسڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌ڵبێن، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 5000 كه‌س له‌و ناوچانه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش هه‌ڵهاتوون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و ئێستاش له كه‌مپی دیبه‌گه جێگیر كراون.
باسنيوز
