كردنەوەی دەروازەی سێماڵكا هەنگاوێكی گرنگە و سەركەوتنێكی دیكەیە
(مسلیح ڕەجەب) ئەندامی سەركردایەتیی حزبی سوسیالدیموكراتی كوردستان وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "هەر بەشێكی كوردستان تووشی كێشەیەك ببێتەوە، هەرێمی كوردستان دەبێتە پەناگەیەك بۆی و هاوكاریی ئەو بەشە دەكات، ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەتی هەرێم بۆ كردنەوەی دەروازەی سێماڵكا زۆر پێویست بوو و ئەوە سەركەوتنێكی گەورەیە، چونكە گەلی ئێمە لە ڕۆژئاوا زۆر پێویستیان بە كردنەوەی ئەو دەروازەیە هەبوو، بۆیە ئەو بڕیارەی حكوومەت بۆ تێپەڕبوونی خۆراك و دەرمان هەنگاوێكی زۆر گرنگە."
گوتیشی: "پێویستە پەیەدە پابەندی ڕێنماییەكان بێت و ئەویش لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاوكار بێت، تا گەلی ئێمە لەو بەشەی كوردستان بە ئازادی بژیێت و، نرخی كەلوپەل لەو بەشەی كوردستان هەرزان بێت تا فەقیر و هەژاران بژین."
KDP
