فه‌وجێكى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌عه‌ره‌بى شه‌مه‌ر، ڕه‌بیعه‌ ده‌پارێزن

 فه‌وجێكى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌عه‌ره‌بى شه‌مه‌ر، ڕه‌بیعه‌ ده‌پارێزن
به‌رپرسى ناوچه‌ى دیجله‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت فه‌وجێكى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ عه‌ره‌بى شه‌مه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌ پێكهێنراوه‌ و شاره‌دێى ڕه‌بیعه‌ ده‌پارێزن له‌ تیرۆرستان.

(حه‌سه‌ن خه‌لۆ) به‌رپرسى ناوچه‌ى دیجله‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "فه‌وجێكى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ عه‌ره‌بى شه‌مه‌ر له‌ سنوورى شاروچكه‌ى ڕه‌بیعه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌ پێك هێنراوه‌ و ئێستا ده‌ستبه‌كار بوونه‌ به‌ فه‌رمانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و، وه‌زاره‌ت ئه‌و فه‌وجه دەباتە ڕێوە."

(خه‌لۆ) گوتیشی: " ئه‌م فه‌وجه‌ له‌ 250 كه‌س پێك هاتووه‌ و، پاراستنى سه‌نته‌رى شاره‌دێى ڕه‌بیعه‌یان پێ سپێردراوە و، له‌ پاراستنى سنوورى سووریا و ڕه‌بیعه‌شدا به‌شدارن."

ناحیه‌ى ڕه‌بیعه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان و له‌ 20 كانوونى یه‌كه‌مى 2014 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى به‌رفره‌وان ‌ به ‌سه‌رپه‌رشتىی ڕاسته‌وخۆى (سه‌رۆك بارزانى) له‌ تیرۆریستانى داعش پاك كرایه‌وه‌.










KDP
Top