په‌رله‌مانتارێك: هه‌رێمی کوردستان له دەربازبوونی قه‌یرانه داراییه‌كان نزیك بووه‌ته‌وه
د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، راگه‌یاند: "هه‌ر وڵاتێك دووچارى شه‌ڕ و ئاژاوه ببێته‌وه، به‌دڵنییایه‌وه دووچارى قه‌یرانى ئابوورى و چه‌ندین كێشه‌ى دیكه ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت وڵاته زلهێزه‌كان له‌كاتى بوونى شه‌ڕو جه‌نگدا، دووچارى قه‌رزدارى و جۆره‌ها قه‌یران ده‌بنه‌وه، دیاره هاتنى داعش و ئه‌و شه‌ڕه‌ى دووچارى هه‌رێمى كوردستان بووه‌وه، كاریگه‌رى زۆرى هه‌بوو له‌سه‌ر قه‌یران و ئابوورى وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام گه‌شبینم به‌و پڕۆژه چاكسازیانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ده‌رباوبوون له‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ى هه‌رێم تێكه‌وتووه و پێویستى هه‌موومان پشتگیرى لێ بكه‌ین".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كورده، ئاماژه‌شى به‌وه‌دا، به ده‌ربازبوون له شه‌ڕى داعش و نه‌مانیان له كوردستان و عێراقدا زۆربه‌ى كێشه ئابوورییه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بن، وه‌ك دیاریشه له ئێستادا داعش به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چێت و به ده‌ست و بازووى پێشمه‌رگه و به پشتیوانى وڵاته زلهێزه‌كان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا نرخى نه‌وت ڕووى له به‌رزكردنه‌وه كردووه، ئه‌مانه‌ش هه‌موو موژده‌به‌خشن بۆ رزگاربوون له‌و قه‌یرانه ئابوورییه.
باس‌نیوز
