له كوردستانی رۆژئاوا گرووپێكی كوردیی چه‌كدار دژایه‌تیی خۆیان بۆ PYD و YPG راده‌گه‌یه‌نن
گرووپێكی چه‌كدار به ناوی (شۆڕشگێڕانی كورد) (سووار ئه‌لكورد) له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPG له ڕۆئاوای كوردستان دامه‌زرا.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی یوتیوب بڵاو كراوه‌ته‌وه، گرووپێكی چه‌كدار به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه دژایه‌تیی خۆیان بۆ شه‌ڕی چه‌كداری له دژی YPG و PYD راگه‌یاندووه و هێرشی توند ده‌كه‌نه سه‌ر PKK به‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان، كه‌رامه‌تی كوردی له‌كه‌دار كردووه.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه، ئه‌و گرووپه كه ناویان له خۆیان ناوه كه‌تیبه‌ی (سووار ئه‌لكورد) بۆ جه‌نگ له دژی ئه‌سه‌د و په‌كه‌كه، له عه‌فرین دامه‌زراون.
هه‌ر له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كه‌سه‌كان (په‌كه‌كه به شه‌بیحه و مورته‌زه‌قه) ناو ده‌هێنن و ده‌ڵێن: "ئامانجی په‌كه‌كه له رۆژئاوا ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه بڕێك پاره به‌ده‌ست بخه‌ن و بڕۆن بۆ ئه‌وروپا".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێ له‌سه‌ر ڕێگرتن له په‌نابه‌رانی حه‌له‌ب له لایه‌ن چه‌كدارانی YPG تا بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی شه‌ڕی تیادا نییه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی هاوئاهه‌نگیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی- ئۆچا- نیگه‌رانیی نه‌ته‌وه‌یه‌كرتووه‌كانی ڕاگه‌یاندووه له‌سه‌ر ڕێگری چه‌كدارانی یه‌په‌گه و ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده كه به هه‌زاران هاووڵاتیی سیڤیل كه له شه‌ڕی حه‌له‌ب ڕایانكردووه تا بگه‌نه ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان.
نه‌ته‌وه‌یه‌كرتووه‌كان ئاشكراشی كردووه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی 2 هه‌زار كه‌س ناوچه‌كانی مه‌راعی و شێخ عیسای نزیك حه‌له‌بیان چۆڵ كردووه، كه داعشی تێدایه و نزیكه‌ی 7 هه‌زاریش له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ڕێگرییان لێ ده‌كرێ تا ناوچه‌ی شه‌ڕ به‌جێ بهێڵن.
له‌مباره‌یه‌وه كاوه عه‌زیز، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا رایگه‌یاند، سیاسه‌تی YPG و PYD له رۆژئاوای كوردستان دۆخێكی وه‌های دروست كردووه كه پێشبینیی هه‌موو شتێكی لێ ده‌كرێ، گوتی: "ره‌وشه‌كه به شێوه‌یه‌ك ئاڵۆز بووه خه‌ڵكی توانای نه‌ماوه هه‌ر به‌دیار سیاسه‌ته‌كانی PYD و YPGـه‌وه دابنیشێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، زۆر ده‌مێكه رۆژئاوای كوردستان له دۆخی مه‌ترسیی به‌یه‌كداداندان و شه‌ڕی براكوژیدایه، گوتی: "ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌بوایه و به‌و شێوه‌یه سیاسه‌تی نه‌كردایه و ته‌حه‌مولی به پارته‌كانی دیكه‌ی جیاواز له په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان نه‌دایه، ده‌مێك بوو شه‌ڕی براكوژی له رۆژئاوای كوردستان سه‌ری هه‌ڵده‌دا، چونكه ئه‌و سیاسه‌ته خۆسه‌پێنه‌ی په‌كه‌كه ته‌حه‌ممول نه‌كراوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دروستبوونی ئه‌و گرووپانه‌ی هاوشێوه‌ی (سووار ئه‌لكورد) له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریایه، به‌ڵكوو په‌كه‌كه له دروستبوونی ئه‌و گرووپانه له رۆژئاوای كوردستان به‌رپرسیاره.
له‌باره‌ی رێگریكردنیش له ئاواره‌كان بۆ ژێر كۆنتڕۆڵی په‌یه‌ده، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌شێك له‌و ئاوارانه گومانیان لێ ده‌كرێ ده‌ستیان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی داعش هه‌بێ، هه‌ر بۆیه‌ش رێگه‌یان پێ نادرێ بڕۆنه رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵ ئه‌وه هه‌ڵه‌یه.
لای خۆیه‌وه، شێرزاد ئێزدی، نوێنه‌ری په‌یه‌ده له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و گرووپه گرووپێكی خائین و جاشه له‌لایه‌ن توركیاوه له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (ئاسایشی رۆژئاوا) دروست كراوه، گوتی: "ئه‌وانه راسته كوردن، به‌ڵام جاشن و جلوبه‌رگی جاشایه‌تییان له‌به‌ردایه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و گرووپه ناتوانێ ئاسایشی رۆژئاوا تێكبدات، چونكه ئاسایشی رۆژئاوا به داعش تێك نه‌درا، گوتی: "توركیا چاوی به سه‌ركه‌وتنی كورد له رۆژئاوا هه‌ڵنایه‌ت و ئه‌و گرووپانه‌ی بۆ دروست ده‌كا".
سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش رایگه‌یاند، ئه‌وه راست نییه و سه‌ره‌ڕای خراپیی ره‌وشی ئابووی، به‌ڵام پێشوازی له ئاواره كراوه كاتێك هاتوونه‌ته رۆژئاوای كوردستان، گوتی: "ته‌نیا له‌به‌ر مه‌ترسیی داعش تیایاندا هه‌ندێ رێوشوێن گیراوه‌ته به‌ر و رێگرییان لێ نه‌كراوه".
باسنيوز
