نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تاڵه‌بانی وه‌ربگرێ
به‌پێی زانیارییه كان ، به‌شێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رازی ده‌بن به‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بكرێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی یاساییه‌وه بتوانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌كار بهێنێت و له ڕووی حزبیشه‌وه عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی و به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رازی بوون به‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا براگهورهییان بكات، به‌م شێوه‌یه یه‌كه‌م هه‌نگاوی نه‌وشیروان مسته‌فا دروستكردنی پێگه‌یه‌كه له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی تا بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزب به‌كار بهێنێت تا ئاستی یه‌كگرتنه‌وه، یه‌كه‌م هه‌نگاویش له‌وباره‌یه‌وه پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كانی ناو سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه و پێدانیه‌تی به هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ناو یه‌كێتی راگه‌یاند: نه‌وشیروان مسته‌فا بیر له دروستكردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كۆنی یه‌كێتی ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت راگه‌یاند: له‌ناو یه‌كێتیدا دوو بۆچوون هه‌یه، یه‌كه‌م: سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش دروست بكرێت. دووه‌م: لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه دروست بكرێت، كه جارێ دیار نییه كامیان هه‌ڵده‌بژێرێت. له‌باره‌ی دروستكردنی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی هاوبه‌ش بۆ ناو یه‌كێتی گوتی: "به‌پێی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دروستكردنی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی هاوبه‌ش رێگه‌پێدراو نییه".
هه‌رچه‌نده قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه پێنج هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌كرێنه سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "تاكه شتێك له كۆنگره‌ی رابردووی یه‌كێتی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری له‌سه‌ر درا، بریتی بوو له 5 كورسیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به‌چۆڵی بهێڵدرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌ركردایه‌تیی گۆڕان دێنه‌وه ناو یه‌كێتی، یه‌كێك له‌و شوێنانه پڕكرایه‌وه، ئه‌و كاته تاڵه‌بانی له كاری سیاسی كارا بوو درایه (شێركۆ میروه‌یس)، كه له زه‌حمه‌تكێشان هاته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی و بووه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ستبه‌كار بوو".
به‌پێی زانیارییه كان ، نه‌وشیروان مسته‌فا پێی خۆشه به‌م نزیكانه عوسمان بانی مارانی و بورهان سه‌عید سۆفی بكرێنه‌وه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، چونكه یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "به‌ڵێ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی لێره و له‌وێ ناوی عوسمان بارنی مارانی و بورهان سه‌عید سۆفی وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ناویان دێت، به‌ڵام ئه‌م كه‌یسه نه‌چووه‌ته به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی تا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی 5 كورسییه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی درابووه تاڵه‌بانی، به‌ڵام ئێستا دیار نییه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ده‌ست كێوه‌یه و كه‌س خۆی لێی نه‌كردووه‌ته ساحێب، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بڵێت بێمه‌وه ناو یه‌كێتی له‌به‌رئه‌وه‌ی مام جه‌لال توانای ئه‌وه‌ی نییه بڕیار بدات، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی دابنێت و بڵێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و 5 كه‌سه به نه‌وشیروان مسته‌فامان پڕ كرده‌وه، ئه‌و كاته نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌توانێت له‌ناو یه‌كێتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌بێت.
حامید حاجی غالی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی راگه‌یاند، هه‌نگاوی یه‌كگرتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی قۆناغی باشی بڕیوه، هه‌ركاتێك هه‌نگاوی یه‌كگرتنه‌وه ته‌واو بوو، ئه‌و كاته كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌كرێت، له كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، یه‌كێتییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن به‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ببێته‌وه به سكرتێری گشتیی یه‌كێتی یان ڕۆڵی براگه‌وره‌یی ببینێت، كه پێموایه یه‌كێتییه‌كان له‌و ڕووه‌وه لارییان نییه، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی و گۆڕان و كوردستانیشدایه كه یه‌كێتی و گۆڕان یه‌ك بگرنه‌وه.
گوتی: "پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان به‌شێوه‌ی میكانزیمێك ده‌بێت كه مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دیاریی بكه‌ن، هه‌ر كاتێكیش بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان درایه كه‌سێكی دیكه یان كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و كاته هه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ میكانیزمی كۆنگره".
به‌پێی زانیارییه كان ، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه پێش یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزب میكانیزمێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌دۆزنه‌وه، كه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێ داڕێژه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و نه‌خشه‌یه بێت، به جۆرێك تا ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بتوانێت بڕیاری هه‌بێت.
پێوه‌ند به‌م پرسه، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پرسی یه‌كگرتنه‌وه و سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش، به‌رده‌وامییان ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هاوبه‌ش له‌ناو یه‌كێتی دروست ده‌كرێت، دواتر بڕیارده‌ری ده‌سته‌كه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ده‌بێت، به كه‌سێك ده‌درێت، بۆ ورده‌كاریی ئه‌مه له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
باسنيوز
