خورماتوو.. وەزارەتی پێشمەرگە دهست بهلێدانی خەندەق دهكاتهوه
(بارزان ئەحمەد) جێگری فەرماندەی لیوای سێی ھێزی پێشمەرگە لە خورماتوو، بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى: " لێدانی خەندەق لەداقووق تێپەری کردووە، بەڵام ماوەیەکە راگیراوە و ھۆکارەکەشی دیار نییە، زۆر جاریش پرسیارمان کردووە، بهڵام نازانرێت ھۆکارهكهى چییە، بەرای ئێمەش ھۆکارەکەی نارەزایەتی عەرەبەكانه و ھیچی تر.
(ئەحمەد) گوتیشی: "ئەگەر لێدانەکە بەردەوام بووایە ئێستا گەیشتوو بووه خورماتوو، چونکە پێویستە تا دوای خورماتوو خەندەقەکە لێبدرێت، كه ئەو خەندەقە زۆر پێویستە، چونکە ئێمە ئێستا لە دوزخورماتوو لەچۆڵەوانین وھیچ خەندەقێک لێنەدراوە.
پێوهست به هۆكارىی دارایش (بارزان) بەدووری زانی کە ھۆکاری راگرتنی خەندەق لێدان دارایی بێت، چونکە خەرجی زۆری ناوێت.
جێگری فەرماندەی لیوای سێی پێشمەرگە لە خورماتوو دهشڵێت، چەند جارێک لیژنەی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەو ناوچانەی کردووە و بڕیارە لەرۆژانی داھاتوو لێدانی خەندەق دەستپێبکاتەوە.
KDP
