قەرەتەپە بۆشایی ئەمنیی ھەیە، پێویستی بە ھێزی زیاترە

قەرەتەپە بۆشایی ئەمنیی ھەیە، پێویستی بە ھێزی زیاترە
بەرپرسێكی کورد لە شارۆچكه‌ی قەرەتەپە دەڵێت، لە سنووره‌كه‌یاندا بۆشاییی ئەمنی ھەیە و، ئەو ھێزەی لە سنوورەکەیە کەمە، بۆیە داوای ھێزی زیاتریان كردووه‌ تا ناوچه‌كه‌یان له‌ هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك بپارێزێ.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە(کەمال ئیبراھیم)، راگەیاند "هێشتا دەستەڵاتی کورد لە ناوچەکە باشە و ئێمە ھەماھەنگی لەنێوانماندا ھەیە؛ هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گەر هه‌روا بەردەوام بین کەس ناتوانێ زه‌فه‌رمان پێ ببا و ھەروایش بە باڵادەستی دەمینێینەوە.''

(کەمال ئیبراھیم) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، ''لە سنووری ئێمەدا بۆشاییی ئەمنی ھەیە، بۆیه‌ چەندین جار داوامان کردووە ھێزمان بۆ زیاد بکرێت و فەوجێک دروست بکرێت لە پێکھاتەی خەڵکی شارەکە، یاخوود ھێزێکی پێشمەرگە رەوانە بکرێت؛ ده‌مانه‌وێ ناوچەکە پارێزراوتر بێت، چونکە ماوەیەکە باسی بوونی داعش لە ناوچەکە دەکرێت.''

ئه‌و بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە ڕوونیشی کردەوە، لە زنجیرەچیاکانی حەمرین تاوەکو سەعدیە و تادەگاتە مووسڵ، ناوچەیەکی فراوانە، بۆیە کە باسی جموجۆڵی داعش دەکرێت راستە، هه‌ربۆیە داوای ھێزمان کردووە بۆ ناوچەکە، بەڵام هێشتا ھیچ ھێزێکمان بۆ نەنێردراوە و ئەوەی تێیدا هه‌یه‌ کەمە.''











KDP
Top