ئه‌مریكا ئێستا پشت به كورد ده‌به‌ستێت له شه‌ڕی دژی داعشدا.
فه‌یسه‌ل ئه‌مین ئیسترابادی، جێگری پێشووی باڵیۆزی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەڵێت: "سه‌ربه‌خۆیت ده‌وێت؟ بیبه. هیچ كه‌سێك سه‌ربه‌خۆیی پێنه‌به‌خشراوه. بیبه! بیبه و هێنده‌ی ده‌توانیت پارێزگاری لێبكه."
دكتۆر فه‌یسه‌ل ئه‌مین ئیسترابادی له ساڵی 2004- 2007 جێگری باڵیۆزی پێشووی عێراق بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. راوێژكاری پێشووی سیاسه‌تمه‌داری ناوداری عێراقی عه‌دنان پاچه‌چی بووه كه ساڵی 2004 ره‌تیكرده‌وه ببێته سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتی عێراق.
فه‌یسه‌ل ئه‌مین ئیسترابادی پێیوایە "ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای كورد كه نهجیابوونهتهوه و نه‌به‌ته‌واوی به‌شێكن له عێراق ناچێته سه‌ر".
ئەو دەڵێت: "به ره‌هایی بڕوام به مافی كورده بۆ جیابوونه‌وه. به‌ڵام ناتوانن له یه‌ككاتدا پێم بڵێن مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت و له‌لایه‌كیش پشكی خۆیان له قهرزهكهی ئای ئێم ئێف ده‌وێت."
پسپۆڕێكی ناوداری ئه‌مریكی كه دوو په‌رتوكی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی نووسیووه گومانده‌كات كورد بتوانن ده‌وڵه‌ت به‌منزیكانه دروستبكه‌ن.
دێنیس ناتالی، مامۆستای زانكۆی به‌رگری نیشتیمانی دەڵێت: "ئایا توركیا و ئێران و دراوسێكانی دیكه‌تان سنووره‌كانتان به‌كراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه؟ ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه له چوارده‌ورتن ئه‌مه قبووڵدهكهن؟ ئایا ده‌ته‌وێت له ناسه‌قامگیریدا بژیت؟ چه‌ندین پرسیاری دیكه هه‌ن. پێموایه گوتارێكی باشه ئه‌گه‌ر بێتوو هی سه‌ركرده‌یه‌ك بێت كه له گرفتدایه، ده‌یه‌وێت راسته‌قینه‌یی خۆی بسله‌مێنێت، گرفته ناوخۆییه‌كانی دیكه بخاته‌لاوه، و بڵێت نامه‌وێت له په‌رله‌مان گوێم له باسكردنی گرفته‌كانم بێت. له‌كاتێكدا نابێت من ئێستا سه‌رۆك بم، با باسی ناسیۆناڵیزم بێنمه گۆڕێ، با باسی ده‌وڵه‌تی كوردی بێنمه‌گۆڕێ."
ئه‌مریكا ئێستا پشت به كورد ده‌به‌ستێت له شه‌ڕی دژی داعشدا. ئه‌م پێویستییه‌ی ئه‌مریكا وایكردووه هه‌ندێك بڵێن ئێستا باشترین كاته بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه نه‌گۆڕاوه. هێشتا پاڵپشتی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كات. به‌ڵام واشنتن ئاماده نییه به روونی بڵێت دژی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كورده.
جۆن كێربی، گووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئەمریکا رایگەیاند: "ئێمه پرسەکانی جیهان، جا چ پرسی ده‌وڵه‌تان بێت یاخود ئه‌كته‌ره بێ ده‌وڵه‌ته‌كان، حاڵه‌ت به حاڵه‌ت وه‌ریانده‌گرین."
به‌لای ئه‌مریكاوه، ئه‌ركی پێشینه‌ی كورد چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ههنووكهییهكانیهتی نه‌ك راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی.
جۆزێف پێنینگتن، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەڵێت:"گه‌وره‌ترین ئه‌و ئاستەنگانەی رووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، هه‌مان ئه‌و گرفتانه‌ن رووبه‌ڕووی عێراق به‌گشتی بوونه‌ته‌وه. یه‌كه‌م، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی داعش و پێویستی ته‌واوكردنی کارەکەیە كه بریتییه له ده‌ركردنی داعش له عێراق."
به‌ڵام كه‌س گه‌ره‌نتی ئەوە ناکات كه دوای شه‌ڕی داعش ئه‌مریكا هێنده‌ی ئه‌مڕۆ له پشتی كورد ده‌بێت.
روداو
