زه‌وی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌كرێت
(دلێر مسته‌فا) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند "بڕیاره یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به‌داعشدا دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا له هه‌ندێ شوێن و زه‌وی و یه‌كه‌كان ته‌واو نه‌بوونه، پڕۆسه‌كه دواخراوه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه دابه‌ش بكرێت.''
(مسته‌فا) راشیگه‌یاند "به‌هۆی قه‌یرانی دارایییه‌وه به‌خشینی هاوكاریی حكوومه‌ت به‌سه‌ر ماڵباتی شه‌هیدان دواكه‌وتووه، به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی ئێمه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه زانیاریمان پێدراوه، به‌هۆی قه‌یرانی دارایییه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ك پێویست ناتوانێ پاره بۆ وه‌زاره‌ت دابین بكات، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا هاوكاریی ماددی به خێزانی شه‌هیدان نه‌گات.''
