یه‌كێتی فشار دەخاتە دەکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 23 هه‌زار مووچه‌خۆری نایاسایی حزبه‌كه‌ی
محه‌مه‌د هاودیانی، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی به (باس)ی راگه‌یاند، به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی حكوومه‌ت 23 هه‌زار كه‌س به‌ناوی مووچه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له زۆنی سه‌وزی پێشوو مووچه‌یان وه‌رده‌گرت، گوتی: "كاتی خۆی دوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر و سلێمانی هه‌بوو، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌وكاتی سلێمانی مووچه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك بڕاوه‌ته‌وه و پاشان تێكه‌ڵ به وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه، به‌ڵام ئێمه ئه‌و مووچه‌یه‌مان بڕی".
سه‌باره‌ت به هۆكاری راگرتنی ئه‌و مووچه‌یه، ئه‌و وه‌زیره‌ی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه دا، خه‌رجكردنی مووچه بۆ ئه‌و كه‌سانه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان بووه بۆیه ڕامانگرت: "له زۆنی سه‌وز 23 هه‌زار مووچه‌ی تایبه‌ت به نایاسایی و له ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌وه كراوه و ئێمه رامانگرت".
ئه‌و مووچه‌یه‌ی بۆ ئه‌و 23 هه‌زار كه‌سه خه‌رج كراوه به ناوی مووچه‌ی تایبه‌ت بووه، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یگوت: "به حیساب ئه‌و مووچه‌یه بۆ كه‌سی كه‌مده‌رامه‌ت خه‌رج كراوه، به‌ڵام به‌م جۆره نه‌بووه، بۆیه له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوودا خه‌رجكردنی ئه‌و مووچانه‌مان راگرت".
یه‌كێتی له رێگه‌ی خۆی فشاری له‌سه‌ر یه‌كگرتوو و وه‌زیره‌كه‌ی یه‌كگرتوو كردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌وا ئه‌و حزبه به‌رامبه‌ر ئه‌و مووچه‌خۆرانه دووچاری فشار بووه‌ته‌وه، چونكه پێشووتر ئه‌و مووچه‌یه له باره‌گاكانی یه‌كێتی بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج كراوه و هه‌مووشیان لایه‌نگر و ئه‌ندامی یه‌كێتین.
محه‌مه‌د هاودیانی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی یه‌كێتی، گوتى: "ئاماده نیم مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێنمه‌وه، هه‌وڵیان داوه مووچه‌ی ئه‌وانه نه‌بڕم، به‌ڵام بڕیومه و ناچمه ژێر هیچ فشارێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان".
ئه‌و وه‌زیره دووپاتی كرده‌وه، مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه جۆراوجۆر بووه، كه له‌نێوان 30 هه‌زار بۆ 60 هه‌زار و تا 150 هه‌زار دینار بووه، گوتیشی: "سه‌ره‌تا 23 هه‌زار كه‌س بوو، دواتر كرایه زیاتر له 20 هه‌زار و پاشان هه‌موویانم بڕی".
هاودیانی ئاشكراشی كرد، مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه له سه‌رده‌می ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری كار، كه سه‌ر به یه‌كێتی بووه خه‌رج كراوه.
ئازاد وه‌رتی، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی، راگرتنی مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دووپات كرده‌وه و رای گه‌یاند ئه‌و مووچانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڕاون، جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕینی ئه‌و مووچانه پێوه‌ندی به حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
وه‌رتی، دووپاتی كرده‌وه، چاوه‌ڕوانی بڕیاری حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه.
به‌پێی زانیارییه‌كان حكوومه‌ت ساڵانه 11 ملیارى دیناری بۆ ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی یه‌كێتى خه‌رج كردووه و له‌و 23 هه‌زار كه‌سه‌ش زۆرینه‌یان له سه‌نته‌رى شارى سلێمانین، كه له‌سه‌رووى 10 هه‌زار كه‌سن.
ئارام حاته‌م محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به (باس)ی راگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س به ناوی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چاودێریی خێزان مووچه‌یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام نزیكه‌ی 80 هه‌زار ناو ده‌رهێندراون و له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كه‌ی ئه‌وان ناگونجێن.
باس‌نیوز
