فه‌رمانى گرتن بۆ چوار مامۆستا ده‌رده‌چێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له سنوورى گه‌رمیان، رایگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سكاڵاى داواكارى گشتى له گه‌رمیان، فه‌رمانى گرتن بۆ چوار مامۆستاى سنووره‌كه ده‌رچوو كه دوو مامۆستایان له سنوورى كه‌لارن و دوو مامۆستاش له كفرى".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه داوای كرد ناوى بڵاو نه‌كرێته‌وه، گووتیشی :" پۆلیسی به‌شى كه‌لار دوو له‌و مامۆستایانه‌ى ده‌ستگیركرد، دوو مامۆستاكه‌ى دیكه‌ش گووتوویانه خۆیان دێنه به‌رده‌م پۆلیس، به‌ڵام تائێستا نه‌ڕۆشتوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه كه‌یسه‌كه په‌یوه‌ندی به ئاشكراكردنى پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی ساڵى قوتابیانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام تائێستا ورده‌كاریه‌كه‌ى نه‌زانراوه و پۆلیس ده‌ستی كردووه به‌لێكۆڵینه‌وه.
ناوى هه‌ر چوار مامۆستاكه پارێزراوه.
باس‌نیوز
