مەسرور بارزانی: پێشمەرگە تەنها بەشی بەرگری چەكی هەیە
له 9ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014دا چه‌كدارانى داعش له سوورياوه په‌ڕينه‌وه بۆ عێراق و له ژێر ناوى شه‌ڕى تێكشكاندنى سنووره‌كانى سايكس پيكۆدا گه‌يشتنه ده‌روازه‌كانى مووسڵ و بۆ رۆژى دواتر توانيان مووسڵ داگير بكه‌ن و به‌ره‌و ناوچه‌كانى ديكه‌ى سوننه نشينى عێراق په‌لبهاوێژن.
سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتن و گه‌شه و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپه چه‌كدارييه، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر به زمانى ئينگليزى نووسيويه‌تى "داعش گرووپێك بوو له عێراق سه‌ريان هه‌ڵدا، له سووريا گه‌شه‌ى كرد و پاشان ته‌شه‌نه‌يان سه‌ند و گه‌يشتنه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقيا و به‌وه‌ش بوونه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر جيهان".
سه‌باره‌ت به هێزى پێشمه‌رگه و پێويستييه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش و كۆتايهێنان به‌و مه‌ترسييانه‌ى داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه و جيهان درووستيان كردووه، مه‌سروور بارزانى له تويتێكى ديكه‌دا نووسيويه‌تى "پێشمه‌رگه‌كانى ئێمه له ئاستى به‌رگريكردن له سه‌نگه‌ره‌كانيان چه‌كيان پێيه، به‌ڵام له ئاستى زاڵبوونى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر دوژمن‌دا پێويستيان به چه‌كى زياتره".
باس‌نیوز
