یه‌كێتى و گۆڕان له هه‌ولێر و دهۆك پاشه‌كشه ده‌كه‌ن
یه‌كێتى و گۆڕان له‌و سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه‌ى كه به‌یه‌كه‌وه بۆ گفتوگۆ و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌یان رایانگه‌یاندووه له كۆى 12 ئه‌ندام، ته‌نیا 2 ئه‌ندامیان خه‌ڵكى شارى هه‌ولێرن و به‌گوته‌ى چاودێرێكى سیاسى ئه‌وانیش له هه‌ولێر نیشته‌جێ نین، سه‌باره‌ت به پارێزگاى دهۆكیش ئه‌وه هیچ كه‌سێكى ئه‌و پارێزگایه له كۆى ئه‌ندامه‌كانیاندا نییه.
نیاز حاجى چاودێرى سیاسى بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى یه‌كێتى و گۆڕان كردوویانه ته‌نیا ده‌توانن له شارى سلێمانى گفتوگۆ و قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌ر له سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى دیاره كه بۆ شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان نه‌نوسراوه و دانه‌نراوه.
گوتى "له كۆى 12 ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ته‌نیا 2 كه‌سیان خه‌ڵكى هه‌ولێرن، ئه‌ویش یه‌كیان شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ له شوێنى كاك كۆسره‌ت دانراوه، نه‌وه‌كو وه‌كو به‌شى هه‌ولێر، كه له هه‌ولێریش دانانیشن، سه‌باره‌ت به پارێزگاى دهۆكیش ئه‌وه نه له یه‌كێتى و نه له گۆڕان هیچ كه‌سێكى تیێدا نییه".
هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد رێككه‌وتنێكى له‌و شێوه‌یه زیاتر به رێككه‌وتێكى محه‌لى داده‌نرێت.
به‌ڵام حاجى مه‌سیفى كادیرى پێشكه‌وتووى یه‌كێتى بۆ (باس‌نیوز) ره‌تی كرده‌وه شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ له شوێنى باوكى كۆسره‌ت ره‌سوڵ دانرابێت، گوتى "شاڵاو وه‌كو خۆى دانراوه وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ له ئێستە وه‌كو سكرتێرى گشتى یه‌كێتییه و سه‌رپه‌رشتى هه‌ردوو لیژنه‌كه ده‌كا، گووتى "به‌شدارى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه ته‌ندروستى باش نه‌بێ، به‌ڵكو له‌به‌ر كاروباره‌كانییه‌تى له‌ناو یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان".
سه‌باره‌ت به پارێزگاى دهۆكیش حاجى مه‌سیفى راشكاوانه گوتى "له كۆنگره‌ى سێ خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره نه‌یانتوانى به‌و شێوه‌به بێنه پێشه‌وه، به بڕواى من ئه‌وه هۆكاره‌كه‌یه".
به‌پێى زانیارییه‌كان به‌شدارنه‌بوونى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له ئه‌ندامنه‌بوونى له‌و سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه له‌به‌رئه‌وه بووه كه كوڕه‌كه‌ى شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ زیاتر بهێنرێته پێشه‌وه، به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه‌دا نییه.
له‌مباره‌وه مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بۆ (چاودێرنیوز)ى نزیك له خۆى، نه‌یشاردوه‌ته‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه سیاسه‌تى هاوسه‌نگى له یه‌كێتیدا به لایه‌كدا خستووه، هه‌روه‌ها وتووشیه‌تى "ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ خۆیان به شاسوارى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕان ده‌بینن، ئه‌وانه‌بوون له‌سه‌ر رێككه‌وتنى ده‌باشان ره‌خنه‌یان له من ده‌گرت".
هاوكات هه‌ڵسوڕاوێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێ، رایگه‌یاند، ته‌نیا ساماڵ عه‌بدوڵا وه‌كو پشكى هه‌ولێر دانراوه و له دهۆك راسته هیچ كه‌سێكى تیادا نییه، گوتیشى "ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دانراون له ئاستى كه‌سه ناسراو سه‌ركرده باڵاكانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانن".
باس‌نیوز
