فلیپین په‌یوه‌ندییه ئابووری و دیپلۆماسییه‌کانی له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی کوردستان په‌ره پێده‌دات
له‌و دیداره‌دا باس له پێشڕه‌وییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه له محوه‌ری رۆژھه‌ڵاتی مووسڵ کرا و به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره ھه‌ڵسه‌نگێندرا، له‌وباره‌وه ئالمه‌ر کاتۆ رایگه‌یاند، به‌ناوی حکوومه‌تی وڵاته‌که‌مان ده‌ستخۆشی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌تان لێده‌که‌ین. ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ئه‌وان به‌رده‌وام شتی زۆر له گه‌لی کوردستان فێر ده‌بن، به‌وه‌ی له ھێڵی پێشه‌وه له‌بری ھه‌مووان دژ به تیرۆریستان ده‌جه‌نگن. ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد، که فلیپین ئاماده‌ی مه‌شق و راھێنانه به‌ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه وه‌ک به‌شێک له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی سوپاسی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که پێویسته فلیپین به یارمه‌تیدانی ھه‌رێمی کوردستان رۆڵی خۆی له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان‌دا بگێڕێ و رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا داعش له عێراق سه‌ریھه‌ڵدا و له سوریا گه‌شه‌ی کرد، پاشان سه‌رانسه‌ری رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقیای گرته‌وه و بووه‌ته ھه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیھانی. ھه‌روه‌ھا باسی له‌بارودۆخی ھێلێ پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ کرد، به‌وه‌ی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی پاشه‌کشه به داعش بکات و ناوچه‌یه‌کی زۆری لێ پاک بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چه‌که‌ی له ده‌ست پێشمه‌رگه دایه وه‌ک پێویست نییه.
ھه‌وڵه‌کانی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی ئابووری، ئه‌کادیمی و کلتووری له‌نێوان ھه‌ردوو وڵات‌دا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو، له‌مڕووه‌وه ھه‌ڵسوڕاوی بالیۆزخانه‌ی فلیپین رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا کار ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی خۆی له ھه‌ولێر.
