ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هێڵه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی چاكسازی په‌سه‌ند كرد
په‌سه‌ندكردنی ئه‌و نه‌خشه رێگایه له‌ژێر ناونیشانی (ریفۆرم له ئابووری هه‌رێمی كوردستاندا له‌پێناو بوژانه‌وه‌ی گشتی و پاراستنی چینی هه‌ژاران) كه 211 كه‌س به‌شداریان لهنوسینیدا كردووه، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بوو كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هێڵه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگاكه په‌سه‌ند كرا‌و وه‌زاره‌ته‌كان راسپێردران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پلاندان، هه‌ر وه‌زاره‌تێك به‌پێی په‌یوه‌ندیی خۆی به نهخشهڕێگاكهوه، میكانیزمی چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگاكه ئاماده بكه‌ن. ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گرنگیی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌تایبه‌تی به‌لای بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دووپاتكرده‌وه، كه نیشانه‌ی "جددییه‌تی" حكوومه‌ته له چاكسازی.
وتیشی "هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌ته‌كان له ئاماده‌كردنی ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگایه‌دا به لای بانكی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه گرنگه".
ئه‌و نه‌خشه رێگایه كه كۆتایی مانگی رابردوو له مه‌راسیمێكدا له‌هه‌ولێر راگه‌یه‌نرا، رێبه‌رێكی ئابوورییه بۆ یارمه‌تیدانی سیاسه‌تدانه‌ران بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگه هه‌نووكه‌یی و دوورمه‌وداكانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا.
نه‌خشه رێگاكه له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ئاماده كراوه، له‌وانه جێبه‌جێكردنی چاكسازیی ئابووری و په‌یكه‌ری كارگێڕی، فره‌چه‌شنكردنی ئابووری، چاككردنی كه‌رتی بانكداری، پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا و بچووككردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی، په‌ره‌پێدانی كه‌رته نانه‌وتییه‌كانی وه‌ك پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و گه‌شتیاری، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بواری دیكه.
عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان رایگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه رێگایه ده‌بێت به جۆرێك بێت كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه نه‌بێت كه پشت به تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌ستن.
وتیشی "له كه‌رتی پاراستنی كۆمه‌ڵاتیدا تیمه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن".
نه‌خشه رێگه‌كه، پێشنیاری كۆمه‌ڵێك چاكسازی ده‌كات بۆ تواناداركردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ نهخهشهكێشانی رێگای ده‌ربازبوون له ئاسته‌نگه ئابوورییه‌كان كه ئێستا رووبه‌رووی بۆته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی ئابووری فره‌چه‌شن و به‌رده‌وام، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا كۆمه‌ڵێك هۆكار فشاری زیاتریان خستۆته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌یرانی دارایی، نزیكی له ناوچه‌كانی جه‌نگ و لێشاوی په‌نابه‌ران و ئاواره ناوخۆییه‌كان.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، به‌شداریی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ڕێگاكه و هاوكاریكردنی حكوومه‌ت له جێبهجێكردندنیدا گرنگه. جه‌ختی له گرنگیی په‌سه‌ندكردنی نهخشهڕێگاكهش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرده‌وه.
له نه‌خشه رێگه‌كه‌دا بانكی نێوده‌وڵه‌تی ستراتیژێك پێشنیار ده‌كات كه ده‌توانێت هه‌رێم له قه‌یرانی دارایی رزگار بكات و هه‌نگاو به هه‌نگاو ئابووری هه‌رێم بخاته رێچكه‌یه‌كی گه‌شه‌ی هاوسه‌نگ و به‌رده‌وام. ئه‌م ستراتیژیه پێكدێت له چاكسازی دارایی بۆ به‌هێزكردنی توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی خه‌رجییه سه‌ره‌كییه‌كانی له كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی داهات.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕێبه‌ری داڕشتنی یاسایی په‌سه‌ند كرد كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هاوكاریی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده كراوه، وه‌زاره‌ته‌كان ڕاسپێردران له كاتی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاساكان، یان پڕۆژه‌ی ههمواكردنی یاساكاندا، پشتی پێ ببه‌ستن.
