لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەبولەیلا کرد
ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی 6ـی 2016 مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یوسف ئەبولعەزیز برای شەهید فەیسەڵ سەعدۆ ناسراو بە ئەبولەیلا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە خانەوادە و كەسوكاری شەهید ئەبولەیلا گەیاند كە لە شەڕی ئازادكردنی شاری منبج لە دەستی تیرۆریستان شەهید بوو.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی شەهید ئەبولەیلای بە ڕۆڵەیەكی قارەمان و بوێری كۆبانێ وەسف كرد كە گیانی پاكی خۆی لە ڕێگەی بەرگری لە نیشتیمان و ئازادی گەلی كوردستان بەخت كردووە.
