سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە هۆشداری دەدات
"كوێستان ئەكرەم"، سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە، رايگەياند:" لە ماوەی ڕابردوودا و بەتایبەت لە سەردەمی سەرۆكی پێشووی شارەوانیی هەڵەبجە خدر كەریم، بە سەدان پارچە زەوی بەسەر هاووڵاتیان و پیشەوەران و فەرمانبەراندا دابەش كراون، بەڵام فەرمانی وەزارییان نییە، بەڵكوو لەڕێگەی پێدانی پسووڵەیەكی شارەوانییەوە بووە كە تەنیا ژمارەیان لەسەر بووە".
ئاماژەی بەوەش كرد: "ئێستا ئەو پسووڵانە كاریان پێناكرێت و ئەو زەوییانە بە شێوەیەكی یاسایی دابەش نەكراون و وەك شارەوانی هەڵەبجە تەنیا مامەڵەی یاسایی بۆ ئەو زەوییانە ئەنجام دەدەین، كە فەرمانی وەزارییان هەیە و خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبایان بۆ دابین دەكەین، بە پێچەوانەوە هەر هاووڵاتی و فەرمانبەرێك، خانوو لەسەر ئەو زەوییانە دروست بكات كە بە شێوەی پسووڵە وەریگرتووە، وەك خانوی زیادەڕۆ مامەڵەی لەگەڵ دەكەین."
سنيوز
