وێنەیەکی شێخ ئەدهەم بارزانی، یەکێتی و گۆڕان دەترسێنێ
لە نوێترین دەرکەوتنیدا، شێخ ئەدهەم بارزانی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هاونیشتیمانیەکی دانیشتووی پارێزگای سلێمانی دەردەکەوێت و لە نزیکەوە گوێ لە داواکاریەکانی دەگرێت، ڕۆژنامەنوسێکی پارتیش دەلێ: ئەم وێنەیە پەیامێکە بۆ ئەوانەی تەنها پێیان وایە سلێمانی هی ئەوانە، کە تێبگەن سلێمانی و بارزانی لە یەکتر جیانابنەوە.
ئەو ڕۆژنامەنوسەی پارتی دەشلێت: من دڵنیام پارتەکانی سلێمانی “یەکێتی و گۆڕان’ بە تایبەتی بە بینینی ئەم وێنەیە زۆر ترساون، چونکە لێرەدا زۆر بە ڕوونی بۆیان دەردەکەوێ کە بنەماڵەی بارزانی هەرگیز دەست لە سلێمانی و خەڵکەکەی هەڵناگرێ.
رۆژانەهەواڵ
