لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، داهاتی هه‌رێم و مووچه ده‌خاته به‌ر باس
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان، وه‌زیری پلاندانان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، وه‌زیری دارایی به وه‌كاله‌ت و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوون و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه ده‌چێت.
داهاتی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی داهاتی مانگی ئایاری فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم و سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌خرێته به‌ر باسه‌وه؛ به‌رپرسانی حكوومی ده‌ستكاریكردنی مووچه‌یان وابه‌سته‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم كردبوو، ئێستایش نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی بۆ تاوتووكردنی داهاتی نه‌وت و سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه‌دا، بڕیار له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی ده‌درێت.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی پێشتر رایاگه‌یاندبوو، سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه تا بتوانن مانگانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن، تا ئه‌وكاته‌ی كه نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه، كار به‌و سیسته‌مه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین جار پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك نافه‌وێت، كه ئێستا به‌شێك له مووچه‌كانیان له لایه‌ن حكووته‌وه پاشكه‌وت ده‌كرێت.
KDP
