وەزیرى شارەوانى: لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا تاوتوێى موچەى فەرمانبەران دەکرێت
نەورۆز مەولود، وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزارى حکومەتى هەرێم بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند "کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى لیژنەى ڕووبەڕووبونەوەى قەیرانى دارایى لە بارەى ڕەوشى دارایى و کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە".
هەروەها وتى "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار وایە ڕابەر سدیق بریکارى دارایى ڕاپۆرتێک لەبارەى ڕەوشى دارایى و موچەى فەرمانبەرانەوە پێشکەش بکات".
وتیشى "وەزیرى کشتوکاڵ پرۆژەکانى کشتوکاڵ دەخاتەڕوو".
بەپێى زانیارییەکان کۆبوونەوەکان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگرەکەی بەڕێوەدەچن.
دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران مانگی ڕابردوو بوو کە تیایدا پرسى قەیرانى دارایی و پێشنیازەکانی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی تاوتوێ کرد، ئەوەش دوای سێ مانگ لە کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنەکە هات.
