کۆبوونەوەی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی دەستیپێکرد
بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک کۆبوونەوەی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی دەستپێکرد و بڕیارە دواتریش ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هەمان پرس کۆببێتەوە.

شایانی باسە کۆبوونەوەکان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگرەکەی بەڕێوەدەچن.

دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران مانگی ڕابردوو بوو کە تیایدا پرسى قەیرانى دارایی و پێشنیازەکانی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی تاوتوێ کرد، ئەوەش دوای سێ مانگ لە کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنەکە هات.

Top