بە بۆنەی ئەو هەموو سەرکەوتنەوە، میری ئێزدیان ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات
(میر ته‌حسین) دیاری كرد، ئه‌گه‌ر حاڵی باش ببێەوە ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه كوردستان و له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی ئێزدیان ببێت، به‌ڵام بە داخەوە پزیشكه‌كانی ئاگاداریان كردووەته‌وه هەتا چاک نەبێتەوە نابێ بڕواتەوە.
دەر‌باره‌ی هه‌ڵوێستی میری له به‌رانبه‌ر ئێزدیان و (سه‌رۆك بارزانی) گوتی: "سڵاو لە جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی)؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌له‌ك سته‌م له ئیزدیان كراوه پێویسته گشت هێزە سیاسییەکان به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی چاوی خۆیان بده‌نه ئێزدیان. هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت پارێزگاری دهۆك به‌رز دەنرخێنم، ئه‌وان چاک خزمه‌تی ئاواره‌كانیان کردووە."
(میر ته‌حسین به‌گ) دوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هەموو هێزە سیاسییەکانیش كرد هاوكاریی ئێزدیانی کوردستان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئیداره‌ی ناوچه‌ی شنگال، میری ئێزدیان پێی باش نییە شنگال له هه‌رێمی كوردستان جیا ببێتەوە، به‌ڵام ده‌بێ داخوازیی خه‌ڵكی شنگال جێبه‌جێ بكرێ.
دەر‌باره‌ی ڕه‌وشی كچە ئێزدییەکانی دیلی تیرۆریستانی داعش (میر) رۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رچاو كرد و داوای له كاك (نێچیرڤان بارزانی) کرد هەوڵی زیاتر بدا، ''ئاخر هێشتایش به هه‌زاران گرتیمان ماوه.''
سه‌باره‌ت به پاشه‌ڕۆژی ئێزدیان و به‌ستنه‌وه‌یان به خاكی خۆیانه‌وه، (میر) دیاری كرد كه ئه‌وان خۆیان به شه‌ریكی كوردستان ده‌زانن و ئه‌گه‌ریش به تایبه‌ت ده‌ڤه‌ری شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر له‌و ناوچانه‌ی گوتمان بیانكه‌ن به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وكات هه‌موو پێكهاته‌كان به مافی خۆیان شاد ده‌بنەوە.
(میر ته‌حسین به‌گ) هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی عێراق پاش ئه‌وه‌ی لێمان پرسی هه‌ڵوێستی (میر) چییه له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی عێراقدا؟ به وشه‌ی (نازانم) وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی، ''من گوێم لێ نه‌بووه و ئه‌و پرسه نازانم.''
سه‌باره‌ت بە ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی (میر ته‌حسین به‌گ) به هۆشیاری وه‌ڵامی دایه‌وه و دیاری كرد كه ژماره‌یه‌ك له‌وان باشن و هه‌ندێكیانیش نه‌خێر و، پێویسته مامۆستا زیاتر رۆڵی خۆیان بگێڕن.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای كوردستان (میر) دیاری كرد وه‌كو ئێزدی پێویستیان به هاوكارییه له كوردستان و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مافی ئێزدیان بده‌ن و پشته‌وانییان بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تریش (میر ته‌حسین به‌گ) دیاری كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و له كوردستانیش نه‌بێت، به‌ڵام (حازم ته‌حسین)ـی کوڕی نوێنه‌رایه‌تیی ئەو ده‌كات و له دوای (حازم)یش (برین)ـی نه‌وەی نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات و هه‌ر كه‌سێكیان هه‌بێت له خزمه‌تی میلله‌تی خۆیاندانە.
سه‌باره‌ت به كۆچكردنی ئێزدییه‌كان ئاماژه‌ی دا كه ''زۆربه‌ی ئێزدییه‌كان له‌به‌ر ڕه‌وشی ئێستا و ئەو داعشە تیرۆریستانە هەڵدێن؛ ئه‌گه‌ر بارو‌دۆخه‌كه ئارام ببێتەوە و مافی ئێزدیان له كوردستاندا هه‌بێت باوه‌ڕ ناكه‌م کۆچ بکەن؛ بۆ منیش هەندەران گه‌له‌ك زه‌حمه‌ته و كوردستان‌م پێ خۆشتره.''
