جووتیارێكی كورد دەرمانی لەناوبردنی گیاکەڵە دەدۆزێتەوە
رۆژی چوارشەممە 8-6-2016 جووتیارێكی نموونەیی شارەدێی سیروان-ی هەڵەبجەی شەهیدی خەڵات كردووە، هۆكارەكەشی ئەوە بووە ئەو جووتیارە جگە لەوەی جووتیارێكی سەركەوتووە، دەرمانی لەناوبردنی جۆرە گیایەكی زیانبەخشیشی دۆزیوەتەوە".
وەزیری کشتووکاڵی هەرێمی کوردستان گوتی " ئەو جووتیارە ناوی ئازاد محەممەد عەبدوڵڵا-یە، خاوەنی 18 خانووی پلاستیكییە جگە لەو بەرهەمانەی كە لەو خانووانە دەیانچێنێت، توانیویەتی دەرمانێك وەك چارەسەر بدۆزێتەوە بۆ لەناوبردنی (گیاكەڵە) كە جۆرە گیایەكی زیانبەخشە و لەسەر خەیار و تەماتە دەڕوێت".
ئەمە یەكەمجارە لە كوردستاندا جووتیارێك بە ئەزموونی خۆی دەرمانی لەناوبردنی جۆرە گیایەك دەدۆزێتەوە.
رووداو
