ورمێ.. لە نێوان دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارێک شەڕ ساز دەبێت

ورمێ.. لە نێوان دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارێک شەڕ ساز دەبێت
شەڕی دەستەویەخە لە نێوان دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارێکی کوردستان ڕوو دەدات.

بەپێی زانیاریی هەواڵدەرییەکی سەر بە حکوومەتی ئێران دوێنێ سێشەممە 2016 -6 -7 ناکۆکیی دوو ئەندامی ئەنجومەنی شاری میانداو لەسەر پارچە زەوییەک شەڕی دەستەویەخەی لێ دەکەوێتەوە و بە هۆیەوە یەکیان بریندار دەبیت و ڕەوانە نەخۆشخانە دەکرێت.

فەرزاد مشکینی، گوتەبێژی ئەنجومەنی شاری میاندواوی سەر بە پاڕێزگای ورمێ لەبارەی وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە بە هەواڵدەری (مێهر)ی گوت: "رۆژی ڕابردوو لە سەر پارچە زەوییەک شەڕی دەستەویەخە لە نێوان دوو ئەندامی ئەنجومەنی شاری میانداو دروست دەبێت و بە هۆیەوە یەک لەو کەسانە بە ناوی جەهانگیر قاسم زادە، بریندار دەبێت و ڕەوانە نەخۆشخانە دەکرێت.

بە گوتەی مشکینی، ئەو ندامانی ئەنجومەنی شاری میاندواو سەرەوە بریندار بووە و بەهۆی قووڵی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەهاباد کراوە.










باسنيوز
Top