کەرکووک.. بۆڕییەکی نەوت تەقێنرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی حوزەیرانی 2016 سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک، ڕايگەیاند: "لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا بۆڕییەکی گواستنەوەی نەوتی کێڵگەی ھاڤانا لە کەرکووکەوە بۆ بەندەری جیھان لە رێگای نێوان کەرکووک - دوبز تەقێنرایەوە".
روونیشیکردەوە، دوای تەقانەوەی بۆڕێکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
مانگی ڕابردووش بە ھۆی کردەوەیەکی تیرۆریستییەوە بۆڕی نەوتی خەبازە لە کەرکووک تەقێنرایەوە و دوای مانگێک توانرا ئاگری ئەو تەقینەوەیە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
باسنیوز
