ئانادۆڵو: پەکەکە تەقینەوەکەی ماردینی ئەنجام داوە

 ئانادۆڵو: پەکەکە تەقینەوەکەی ماردینی ئەنجام داوە
لە شارۆچکەی میدیاتی سەربە پارێزگای ماردین، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆسەر بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش لە شارۆچکەکە، چەند کەس بریندار بوون.

بەپێی ئەو زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا، چەکدارانی پەکەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردووەتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش لە شارۆچکەی میدیات کە دەکەوێتە گەڕەکی باهچەلی ئەڤلەری شارۆچکەکە.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا خەڵکێکی بریندار بوون و بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەمە جگە لەوەی بەهۆی هێزی تەقینەوەکەوە، ژمارەیەک بینای دەورووبەر زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.











KDP
Top