پەكەكە باج لە خەڵكی هەڵەبجە وەردەگرێت

 پەكەكە باج لە خەڵكی هەڵەبجە وەردەگرێت
چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لە سنووری هەڵەبجە سەرانە و باج لە خەڵكی ناوچەكە وەردەگرن، بەرپرسێكی پارتییش دەڵێ: "ئاگاداری جموجۆڵی پەكەكەین لە سنووری هەڵەبجە".

(فازڵ بەشارەتی)، بەرپرسی لقی 12ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتى كوردستانى راگەیاند: "ماوەی چەند رۆژێكە مەفرەزەیەكی چەكدارانی پەكەكە هاتوونەتە گوندی هاوار لە رۆژهەڵاتی شاری هەڵەبجە و، بازگەیان داناوە و سەرانە و باج لە خەڵكی ناوچەكە و كاسبكاران وەردەگرن، لەلایەن رێكخستنەكانی خۆیشمانەوە، ئاگاداری جموجۆڵی پارتی كرێكارانی كوردستانین لەو سنوورە".

(بەشارەتی) گۆتیشی: "لەبەر ئەوەی ئێمە وەك لقی دوازدە لایەنێكی حزبین لەو سنوورە، تەداخولی كێشەكە نەبووینە، چونكە هێزی ئاساییش و پۆلیس و دژەتیرۆر لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەن و پێویستە ئەوان رێگری لەو كارانەی چەكدارانی پەكەكە بكەن".











KDP
Top