وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان دەکات

وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان دەکات
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان و خوێندکاران دەکات کە ئەمڕۆ ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ڕاگەیەندراوێک لەسەر ئەو هەواڵانە بڵاودەکاتەوە لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەییەوە باس دەکرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ئێوارە، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕاگەیەندراوێکى گرنگ بۆ خەڵکى کوردستان بە گشتى و کەسوکارى قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست بڵاو دەکاتەوە کە تایبەتە بە هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەى لەسەر ئەزموونە گشتییەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی باس دەکرێن."

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەپێی چەند پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی کوردییان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد کە پرسیارەکان پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکە دزەیان پێکراوە.

هاوکات کەمال نوری بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستیەوە و کاری هەندێک خوێندکاری شکستخواردوون بۆ لەکەدارکردنی سیستمی پەروەردە.






سەرچاوەكان
Top