ئاگر لە باڵەخانەیەکی هەولێر کەوتەوە
تیمەکانی بەرگری شارستانی خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەبوون، هەرچەندە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام کاڵایەکی زۆر بەهۆی ئاگرەکەوە سووتان".
کافی عەبدولباقی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند " کاتێک لە بوونی ئاگرەکە ئاگادارکراینەوە خێرا تیمەکانمان هاتن بۆ ئاگرکوژاندنەوە، ئێستاش خەریکە ئاگرەکە کە لە کۆگای سوپەرمارکێتەکە کەوتووەتەوە کۆنترۆڵدەکرێتەوە".
لەبارەی هۆکاری کۆنترۆڵنەکردنەوەی ئاگرەکە دوای دوو کاژێر لە هەڵگیرسانی گوتەبێژی بەرگری شارستانی گوتی " بەهۆی ئەوەی شوێنی ئاگرەکە لە کۆگایە کە دەکەوێتە بەشی دواوەی سوپەرمارکێتەکە و لە هەموو لایەکیشەوە کەپسە نەمانتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەینەوە"، جەختیشی کردەوە لەوەی " کەمێکی دیکە ئاگرەکە کۆنترۆڵدەکرێتەوە و هیچ دوکان و شوێنێکی دیکەش جگە لە کۆگای سوپەرمارکێتەکە نەسووتاوە".
رووداو
