عەسكەری: بەغدا داوای پارە له هەرێم دەكات.. هەناردەكردنى نهوتى كهركووكى راگرتووە
(ئەحمەد عەسكەری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە مانگی دووی ئەمساڵەوە بە بڕیاری بەغدا هەناردەكردنی ١٥٠هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوە راگیراوە و، تاوەكو ئێستایش دەستی پێ نەكردووەتەوە و هیچ باسێكیش نییە كەی دەست پێ دەكاتەوە".
(عەسكەری) گوتیشی، ئەو كاتەی كە نەوت نرخەكەی دابەزی، هیچ لای بەغدا گرینگ نەبووە نەوت هەناردە بكرێت یاخود نا، بەڵام كاتێك نرخی نەوت بەرز بووەوە، بەغدا بیانوو بە هەرێمی كوردستان دەگرێت و داوای پارە دەكات، ئەمەیش بۆ ئەوەیە كە هەرێم قازانج نەكات، بۆیە هەناردەكردنەكەی راگرتووە.
KDP
