به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ‌و كۆچبه‌ران: 130 كوردی ونبوو له‌ڕێی هه‌نده‌ران نه‌دۆزراونه‌ته‌وه
له‌كۆتایی ساڵی 2014وه شه‌پۆلی كۆچكردن له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكردو به هه‌زاران كه‌س رێگای ده‌ره‌وه‌یان گرته‌به‌ر، ئه‌و كه‌سانه زۆرینه‌یان له‌توركیاوه‌و به‌ئاوی ئیجه‌دا ده‌رۆیشتنه ئه‌وروپاو به‌شێكیان خنكان، تائێستاش ته‌رمی هه‌ندێكیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
شاكر یاسن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ‌و كۆچبه‌ران له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم وتی"به‌شێك له‌ته‌رمه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ئێستاش پڕۆژه‌مان هه‌یه بۆ په‌یداكردنی پاره بۆ گه‌ڕان به‌دوای ون بووه‌كان، 130 كه‌یسی ونبوونی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه، دیار نیه ماون یان مردوون".
یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی رێگریی له لێشاوی كۆچ مانگی 3ی ئه‌مساڵ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكرد تاوه‌كو ئه‌و وڵاته سنوره‌كانی به‌ڕووی كۆچ به‌راندا دابخات، له‌به‌رامبه‌ردا بڕی 3 ملیار یۆرۆ بدرێته حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌و له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر كۆچ به‌رێك له‌ئه‌وروپاوه په‌نابه‌رێكی سوریی ببرێته وڵاتانی ئه‌وروپا.
به‌وته‌ی شاكر یاسین ئه‌وگرێبه‌سته‌ی توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆچ به‌ران نه‌بووه‌و چاره‌سه‌ری پرسه‌كه‌ی نه‌كردووه"ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست له‌توركیاوه بڕۆن ئێستا له میسر و لیبیا و وڵاتی ئه‌وروپای شه‌رقییه‌وه ده‌ڕۆن، گرفتی تر دروست بووه‌و رێكه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی كاریگه‌ری هه‌بوو، ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه، بۆنمونه مانگی رابردوو رێژه‌ی قوربانییان به‌رزترین ئاستی تۆمار كردووه".
لێشاوی كۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی سوریا‌و په‌لاماردانی عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه، زیادبوونی ژماره‌ی قاچاخچییانی به‌دواداهات، كه‌به‌شێكیان نه به‌له‌می باشیان هه‌بووه‌و نه شاره‌زای ڕێگه‌و باری كه‌شوهه‌وا بوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌زاران كۆچبه‌ر به‌هۆیانه‌وه خنكاون، قاچاخچییان به‌چه‌ندین رێگه‌ش فێڵیان له كۆچبه‌ران كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق، له‌ساڵی 2015وه تاكۆتایی مانگی 1ی ئه‌مساڵ زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆچیان كردووه به‌ره‌و ئه‌وروپا.
ئامانج عه‌بدوڵا، به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق پێشتر وتبووی "ساڵی 2015 ساڵی كۆچ و خنكان بوو، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر له‌ئیجه خنكان، به‌سه‌دان كه‌سیش بێسه‌رو شوێن بوون".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی هه‌رێم، وه‌ك شاكر یاسین باسیده‌كات ماوه‌یه‌كی زۆره له‌هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كۆچیان كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه.
پڕۆژه‌كانیان پێدانی هاوكاری ماددی‌و خستنه‌سه‌ر كار‌و پڕۆژه‌ی بچووك ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچیان كردووه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوو مه‌ندانه‌یان بۆ هه‌رێم.
"به‌ڵام له‌به‌ر باری دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپاو شاڵاوی ده‌یان هه‌زار كه‌سیی له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه، نه‌مانتوانی وه‌ك خۆی ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ بكه‌ین"شاكر یاسین وای وت.
وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شدارن له‌پڕۆژه‌یه‌ك به‌ناوی (ئه‌ی ڤی ئاڕ ) كه ئێستاش به‌رده‌وامه‌و بریتییه له‌پێدانی پاره به‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، بڕی پاره‌كه‌ش له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی هه‌رێم ده‌ڵێت"ته‌نها له‌مانگه‌كانی (1،2،3)ی 2016 (890) كه‌س له پڕۆژه‌ی ئه‌ی ڤی ئاڕ سود مه‌ندبوون له عیراق‌و هه‌رێم، له‌ساڵی 2015 (3800) كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه له رێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه، له‌پێش 2003وه تائێستاش پڕۆژه‌كه به‌رده‌وامه‌و 38 بۆ 40 هه‌زار كه‌س پێشوازی لێكراوه له‌كوردستان له‌ڕێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه".
به‌وته‌ی شاكر یاسین، له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی ئه‌مریكی‌و رێكخراوی (ئای سی ئیم پی دی) كه رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌و چاودێری كۆچی نایاسایی ده‌كات، پڕۆژه‌یه‌كی فراوانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به به‌شداریی 50 وڵات‌و به سه‌رپه‌رشتی هه‌نگاریا، سه‌باره‌ت به كۆچی نایاسایی‌و رێگریی لێكردنی.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ‌و كۆچبه‌ران له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوایكرد ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌س‌و كاریان ونبووه سه‌ردانیان بكه‌ن له‌شارو شارۆچكه‌كان بۆ پێدانی زانیاری تا له‌رێگه‌ی كۆنسوڵگه‌ری‌و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له‌هه‌رێم سۆراخیان بكه‌ن.
