به‌رده‌ڕه‌ش، سبه‌ینێ دەیکاتە جەژنی ڕیفراندۆم
(ڕه‌مه‌زان گه‌رزه) یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی جەژنی ڕیفراندۆم له شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش گوت: "سبه‌ینێ سێشه‌ممه گشت چین و توێژەکان و جەماوەری بەشەرەف و دڵسۆز و شۆڕەشگێڕ و نەسرەوتوو وخۆڕاگری دەڤەرەکەمان لە ژێر دروشمی (بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و بوونەدەوڵەت)ـدا، لیژنەی باڵای ئامادەکردنی جەژنی ڕیفراندۆم له شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌شدا سەعات ٩:٣٠ـی شەو، پاش نوێژی تەراویح بەکۆمەڵ لە ناوەڕاستی شارۆچکەی بەردەڕەشدا کۆ دەبنەوە و، پشتی پەیام و پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی جەنابی (سەرۆک بارزانی) بۆ ڕیفراندۆمکردنەکە دەگرن.
(گه‌رزه) دەیشڵێت: "ئامادەبوونی جەماوەری نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و سەربڵند و خۆڕاگری دەڤەرەکەمان شیاوترین وەڵامە بۆ دژمنان و تیرۆریستانی دژ به سەربەخۆییی کوردستان؛ باشترین وەفایە بۆ خوێنی گەشی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەری بەرگری لە خاک و نیشتمان و، تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی."
