سەرۆكی حكوومەت، داواكاریی كچێكی دۆزراوەی هەڵەبجە جێبەجێ دەكات
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجەی شەهید (لوقمان عەبدولقادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ماوەی رابردوودا كچێكی ونبووی هەڵەبجەی شەهید دۆزرایەوە بە ناوی (هاوناز ئەحمەد)، بەڵام كاتێك دۆزرایەوە هیچ كەسوكاری لە ژیاندا نەمابوون، بۆیە ئێمەیش داوامان لە سەرۆكی حكوومەت كرد كە هەندێك داواكاری هەیە بۆی جێبەجێ بكات، بۆیە ئەویش سەردانی سەرۆكی حكوومەتی كرد و داواكارییەكانی جێبەجێ كرد، كە دابینكردنی یەكەیەكی نیشتەجێبوون لە هەولێر و خەرجیی خوێندن بوو لە زانكۆی سەڵاحەدین".
(عەبدولقادر) گوتیشی: "لە ئێستادا دوو منداڵی ونبووی دیكە هەن كە بۆ ئەوانیش وەكو كۆمەڵە داواكاریمان ئاڕاستەی سەرۆكی حكوومەت كردووە و چاوەڕێی وەڵامدانەوە و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكەین".
KDP
