لیوا عه‌زیز وه‌یسی، فه‌رمانده‌ی هێزى زێره‌ڤانی: گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنمان دژی داعش ئه‌نجامدا
ئه‌و تانه‌ی عه‌زیز وه‌یسی له‌میانه‌ی مه‌راسیمی كۆتایهاتن و ده‌رچوانی خولی هێزه‌كانی ژنانی پێشمه‌رگه بوو كه ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
لیوا عه‌زیز وه‌یسی، فه‌رمانده‌ی هێز زێره‌ڤانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له مه‌راسیمه‌كه‌دا رایگه‌یاند "رۆژی 29ی مانگی رابردوو گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین ئۆپه‌راسیۆنمان له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا له‌عیراقدا كرده سه‌رداعش".
كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانی 29ی مانگی رابردوو، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی میحوه‌ری خازر، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌هاوكاری فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی‌و راوێژكارانی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌یی دهۆك، له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك، له‌شكری گولاَن، لیوای نه‌وت، له‌شكری رۆژی یه‌ك و رۆژی دوو، هێزه‌كانی پشتیوانی به‌شداربوون.
لیوا عه‌زیز وه‌یسی وتی "هێزه‌كانی ژنان ئیساپاتیان كرد كه‌ده‌توانن هاوشانی پیاوان له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا شه‌ڕ دژی داعش بكه‌ن، كه‌به‌شداریه‌كی كارایان هه‌بوو له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هه‌موو كه‌سیش ئێستا سوپاسگوزاری فیداكاری و دڵسۆزی ئێوه‌یه".
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له خازر دوو رۆژی خایاند‌و به كۆنتڕۆڵكردنی نۆ گوند به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات كه له‌ناویاندا گوندەكانی موفتی، زاراخاتونی بچوك، زاراخاتونی گەورە، تەلسوەدی گەورە‌و چەمەكۆر، گه‌زه‌ك و وه‌رده‌ك و توله‌به‌ند هه‌بوون.
ئه‌و گوندانه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌پێكهاته‌ی شه‌به‌ك‌و كاكه‌یین، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا گرت، به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵهاتن.
خندان
